بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

11:04 - 23 رەشەمه 2722

ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی ڕەشەمە، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "هیوا ڕەحیم پوور"، کە لە نەخۆشخانەی بۆکان پەرستارە و "سەلاحەدین شەریفی" خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

سەرچاوەیەکی ئاگادار  بە کوردپای ڕاگەیاند ئەم دوو هاووڵاتییە بە شێوەی جیاجیا و بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: سەلاحەدین شەریفی لە کاتی ڕۆیشن بۆ ناوەندی بێهداشت لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی: ئەم دوو هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون و لە چارەنووسیان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: هیوا ڕەحیم پوور و سەلاحەدین شەریفی