پێڕانەگەیشتنی پزیشکی، گیانلەدەستدانی زیندانییەک لە زیندانی ورمێی لێ کەوتەوە

10:50 - 23 رەشەمه 2722

ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕەشەمە، زیندانییەک بە ناوی "فەرهاد نەقیزادە" کوڕی ئیبراهیم، خەڵکی ورمێ، بەهۆی کەمتەرخەمی لە پێڕاگەیشتنی پزیشکی و وەدرەنگخستن لە نێردرانی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردپا، ئەم زیندانییە کە تەمەنی ٤٧ ساڵ بووە، کێشەی دڵی هەبووە و ڕۆژی چوارشەممە پاش خرابپوونی دۆخی تەندرووستیی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە، بە هۆی درەنگ ناردنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: بەرپرسانی زیندانی ورمێ بەنیسبەت دۆخی ئەم زیندانییە کەمتەرخەمییان کردووە و هیچ کارێکیان بەمەبەستی پێڕاگەیشتن بە دۆخی ناوبراو نەکردووە.

فەرهاد نەقیزادە بۆ ماوەی ٥ ساڵ بوو کە بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی ماددەی هۆشبەر لە زیندانی ورمێ بوو.