جێبەجێکرانی حوکمی لەسێدارەدانی دوو زیندانی لە زیندانی کرماشان

09:41 - 22 رەشەمه 2722

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕەشەمە، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "عەلی مەخان سەیفی" تەمەن ٣٥ ساڵ خەڵکی گوندی "مسگرە" سەر بە ناوچەی عوسمانوەندی کرماشان لە زیندانی دێزڵاوا جێبەجێ کرا.

ئەم زیندانییە نزیک بە دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی "کوشتنی هاوسەرەکەی" دەسبەسەر کراوە و لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.

لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی ڕەشەمە، حوکمی لەسێدارەدرانی لاوێک بە ناوی "ئارمین حەیرانی"، تەمەن ٢٠ ساڵ کوڕی ئەنوەر خەڵکی گوندی "کانی پەموو" سەر بە شاری ڕوانسەر لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.

ئەم زیندانییە دوو ساڵ پێش و لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر کرا و پاشان لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.

هەتا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم دوو زیندانییە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.