سنە؛ بەهادین مەلەکی، چالاکی سێنفیی مامۆستایان بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

22:10 - 21 رەشەمه 2722

ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕەشەمە، بەهادین مەلەکی، چالاکی سێنفیی مامۆستایان لە سنە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

ئەم چالاکە سێنفییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کرابوو.

ڕۆژی سێشەممە، ١٦ی ڕەشەمە، بەهادین مەلەکی لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بە دۆخی نائەمنی قوتابخانەکان و ژەهراویکرانی زنجیرەیی قوتابییان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و بۆ پۆلیسی ئەمنییەتی سنە ڕاگوێزرابوو.

تاکوو ئێستا لە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم چالاکە سێنفییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.