کرماشان؛ کاوە سەلیمی، چالاکی مەدەنیی یارسان بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

12:11 - 21 رەشەمه 2722

ڕۆژی شەممە، ٢٠ی ڕەشەمە، کاوە سەلیمی، چالاکی مەدەنیی کوردی یارسان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ڕۆژی یەکشەممە، ١٤ی ڕەشەمە، ئەم چالاکە مەدەنییە کوردە بەبێ بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە لە کرماشان دەسبەسەر کرابوو.

هێزە ئەمنیەتییەکان لە کاتی دەسبەسەرکردنی ناوبراودا وێڕای پشکنینی ماڵەکەی، هەندێ کەرەستەی تاکەکەسیی ناوبراو وەک مۆبایلەکەیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

ئەم چالاکە مەدەنییە لە ماوەی ڕابردوودا لە ڕێگەی پێوەندیی تلفۆنییەوە بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپا کراوە و لەوێ لێپرسینەوەی لێ کراوە.

کاوە سەلیمی خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم چالاکە مەدەنییە یارسانە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.