ڕوونبوونەوەی شوناسی چوارەمین زیندانیی لەسێدارەدراو لە زیندانی ناوەندیی ورمێ

23:47 - 19 رەشەمه 2722

شوناسی چوارەمین زیندانی کە سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی ١٩ی ڕەشەمە لەگەڵ سێ زیندانیی دیکە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە درا، بۆ کوردپا ڕوون بووەوە.

کوردپا شوناسی ئەم زیندانییەی "حەسەن پوورفەیاز" ڕاگەیاندووە.

سەرلەبەیانیی هەینی، ١٩ی ڕەشەمە، حوکمی لەسێدارەدرانی ئەم زیندانییە تورکە هاوکات لەگەڵ سێ زیندانیی دیکە بە ناوەکانی "جەلال سەرداریفەرد" کوڕی عوسمان خەڵکی نەغەدە، "ساڵح قاسمی" کوڕی سۆفی خەڵکی "زیندەشت" سەر بە سەڵماس و "مەنسوور عەبدی زادە" کوڕی خالس خەڵکی "هەفتەوان"ی سەڵماس لە زیندانی ورمێ جێبەجێ کرا.

ئەم چوار زیندانییە ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕەشەمە بەمەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی لەسێدارەی ارەدان بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزران.

ئەم چوار زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە "ماددەی هۆشبەر" دەسبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوون.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم چوار زیندانییە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.