شوناسی یەکێکی تر لە زیندانییانی لەسێدارەدراوی زیندانی ورمێ ڕوون بووەوە

16:39 - 19 رەشەمه 2722

شوناسی یەکێکی تر لە زیندانییانی لەسێدارەدراوی ورمێ لەلایەن کوردپاوە ڕوون بووەوە.

شوناسی ئەم زیندانییە "جەلال سەرداریفەرد" کوڕی عوسمان، خەڵکی نەغەدە لەلایەن کوردپاوە ڕوون بووەوە.

ئەم زیندانییە ڕۆژی سێشەممە، ١٦ی ڕەشەمە لەگەڵ سێ زیندانیی دیکە بەمەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی لەسێدارەدران بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزراوە.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی، ١٩ی ڕەشەمە، حوکمی لەسێدارەدرانی ئەم چوار زیندانییە کە بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر" لە زیندانی ورمێدا بوون، جێبەجێ کراوە.

لە نێوان ئەم چوار زیندانییە لەسێدارەدراوەدا "ساڵح قاسمی" کوڕی سۆفی خەڵکی گوندی "زیندەشت" و "مەنسوور عەبدی زادە" کوڕی خالس خەڵکی "هەفتەوان"ی سەڵماس بوون.

کوردپا سەبارەت بە بەدەستهێنانی وردەکاریی زیاتر سەبارەت بە شوناسی زیندانییە لەسێدارەدراوەکەی دیکە کە تورکە لە هەوڵدایە.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم چوار زیندانییە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.