دەسبەسەرکرانی چالاکێکی ژینگەپارێزی لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە

12:00 - 19 رەشەمه 2722

ڕۆژی دووشەممە، ١٥ی ڕەشەمە، ئارام ساعدمووچشی، چالاکی ژینگەپارێزی و لە ئەندامانی کۆمەڵەی کوردستان سەوز لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

ئەم چالاکە ژینگەپارێزە بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کراوە و بەمەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزراوە.

ئارام ساعدمووچشی لە پێوەندییەکی تلفۆنیدا بنەماڵەکەی لە دەسبەسەرکرانی خۆی ئاگادار کردووەتەوە.

ئەم چالاکە کوردە تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئارام ساعدمووچشی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.