سەردەشت؛ هاووڵاتییەکی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو

10:37 - 18 رەشەمه 2722

ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەحمەت قادرزادە" خەڵکی گوندی "شێخەسوور" سەر بە شاری سەردەشت بە هۆی تەقینەوەی مین لاقی بریندار بوو.

ئەم هاووڵاتییە لە نزیک گوندی "دۆڵەبی" تووشی ئەم ڕووداوە بووە و بەشێک لە لاقی لەدەست داوە.

ڕەحمەت قادرزادە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان ڕاگوێزراوە.

ڕەحمەت قادرزادە خێزاندارە، تەمەنی ٣٨ ساڵە و دوو منداڵی هەیە.