سادق سامرەیی، مامۆستا و فیلمسازی کورد لە کرماشان دەسبەسەر کرا

11:36 - 17 رەشەمه 2722

ڕۆژی سێشەممە، ١٦ی ڕەشەمە، سادق سامرەیی، مامۆستا و فیلمسازی کورد لە ماڵەکەی خۆیدا لە شارەکی "پەردیس"ی کرماشان لەلایەن هێزە ئەمننیەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان وێڕای پشکنینی ماڵی ئەم مامۆستایە، دەستیان بەسەر کەرەستە تاکەکەسییەکانیدا گرتووە.

سادق سامرەیی لە چالاکانی ناسراوی کورد لە کرماشانە و "بنملی"، "نابغەای کە اسب سواری نی‌داند" و "بر تپەای بلند، درختی تنها هستم" لە بەرهەمە سینماییەکانی ئەم فیلمسازە کوردەن.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم مامۆستا کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.