سنە؛ مورتزا محەممەدی و سیروان محەممەدی بە دانانی بارمتە ئازاد کران

11:29 - 17 رەشەمه 2722

ڕۆژی سێشەممە، ١٦ی ڕەشەمە، مورتزا محەممەدی و سیروان محەممەدی، دوو برای خەڵکی سنە بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کران.

مورتزا محەممەدی بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و سیروان محەممەدی بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە زیندانی سنە ئازاد کران.

لێپرسی دادسەرای گشتی و ئینقلابی سنە ئەم دوو برایەی بە "کۆبوونەوە و تەبانی بۆ ئەنجامدانی تاوان دژی ئەمنییەتی نێوخۆیی و تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی" تۆمەتبار کردووە.

ئەم دوو برایە پاش مانگرتن لە خواردن، بۆ زیندانی ناوەندیی سنە ڕاگوێزران.

سیروان و مورتزا لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان بێبەری کرابوون.

مورتزا محەممەدی ڕۆژی دووشەممە، یەکی ڕەشەمە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە ڕاگوێزرابوو.

سیروان محەممەدیش ڕۆژی یەکشەممە، ١٦ی ڕێبەندان بۆ دووەمین جار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

سیروان محەممەدی ٢٥ی خەزەڵوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی شارامفەری سنە ڕاگوێزرابوو.

ناوبراو پاش دوو مانگ ئەشکەنجە و لێپرسینەوە لە ڕێکەوتی ١٧ی بەفرانبار بە دانانی بارمتە و به شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.