مامۆستا فەتحوڵڵا ڕۆستەمی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

17:16 - 16 رەشەمه 2722

ڕۆژی دووشەممە، ١٥ی ڕەشەمە، مامۆستا فەتحوڵڵا ڕۆستەمی، پێشنوێژی هەینیی گوندی "مەراغان" سەر بە شاری سەردەشت، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.

ئەم مامۆستا ئایینییە کوردە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە و پاش کۆتاییهاتنی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنیەتییەکانی ورمێوە بۆ زیندانی ئەم شارە ڕاگوێزراوە.

ڕۆژی سێشەممە، ٢٥ی ڕێبەندان، ئەم مامۆستا کوردە بەمەبەستی یارمەتی گەیاندن بە بوومەلەرزەلێدراوانی شاری خۆی چووەتە ئەو شارە و لە چونەژوورەوەی شاری ورمێدا بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە  دەسبەسەر کراوە.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی مامۆستا فەتحوڵڵا ڕۆستەمی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.