سنە؛ دەسبەسەرکرانی مامۆستایەک لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە

16:26 - 16 رەشەمه 2722

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٦ی ڕەشەمە، بەهادین مەلەکی، مامۆستای خەڵکی سنە کە بەشداریی لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەنیسبەت دۆخی نائەمنی قوتابخانەکان و ژاراویبوونی زنجیرەیی قوتابییان کردبوو، لەلایەن هیزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

ئەم مامۆستایە کە خانەنشینیش بووە، پاش دەسبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە و لە چارەنووسی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

ئەمڕۆ هیزە سەرکوتکەرەکان هێرشیان کردە سەر کۆبوونەوەی مامۆستایان لە بەردەم ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی سنە و بە فڕێدانی گازی فرمێسکڕێژ و تەقەی فیشەکی ساچمەیی مامۆستایانی ناڕازاییان کردە ئامانج.

لانیکەم دوو مامۆستا بە فیشەکی ساچمەیی هێزە سەرکوتکەرەکان بریندار بوون.

بڕیار بوو کۆبوونەوەی مامۆستایان لە حەوشەی ئیدارەی پەروەردەی سنە بەڕێوە بچێت کە بە هۆی بەستراوبوونی دەرکەکە لە شەقامی ئێکباتان بەڕێوە چوو.