مەریوان؛ هاووڵاتییەکی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

11:06 - 16 رەشەمه 2722

ڕۆژی دووشەممە، ١٥ی ڕەشەمە، سەعدی ئەشکاوەند، تەمەن ٢٧ ساڵ، کوڕی عارف، خەڵکی گوندی "نێ"ی مەریوان بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە کوردە بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە زیندانی مەریوان ئازاد کراوە.

سەعدی ئەشکاوەند، لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کراوە.

ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی ڕەشەمە بە بێ بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەی خۆیدا و لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و بەمەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان ڕاگوێزرابوو.

سەعدی ئەشکاوەند پاش تەواوبوونی لێپرسینەوە بۆ زیندانی مەریوان ڕاگوێزرابوو.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.