زیندانییەک لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە درا

16:12 - 10 رەشەمه 2722

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی ڕەشەمە، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "عەلی دوودکانلوو"، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.

ڕۆژی دووشەممە، ٨ی ڕەشەمە، ئەم زیندانییە هاوکات لەگەڵ دوو زیندانیی دیکە بە ناوەکانی "ڕامین شیرزادی" و "جەلال تاهێری"، بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەیان بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ ڕاگوێزران.

جێبەجێکرانی حوکمی لەسێدارەدانی "ڕامین شیرزادی" و "جەلال تاهێری"، بە دەربڕینی ڕەزامەندیی بنەماڵەی کوژراوان بۆ وەرگرتنی دیە ڕاگیراوە.

تاکوو ئێستا، هەواڵی لەسێدارەدرانی "عەلی دوودکانلوو" لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیاکانی نێوخۆی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.