دانیال محەممەدپوور لە بریندارانی ناڕەزایەتییەکانی مەهاباد بۆ جاری سێهەم نەشتەرگەریی بۆ دەکرێت

11:25 - 15 رەشەمه 2722

دانیال محەممەدپوور کوڕی محەممەدئەمین و هەمین، هاووڵاتیی خەڵكی مەهاباد کە لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانی ئەم شارەدا بە تەقەی هێزە ئەمنییەتی - سەرکوتکەرەکان چاوی بریندار ببوو، دەبێ بۆ جاری سێهەم نەشتەرگەریی بۆ بکرێت.

بە وتەی سەرچاوەی ئاگاداری کوردپا، تێچووی نەشتەرگەریی ئەم هاووڵاتییە تەمەن ١٧ ساڵەیە، بۆ جاری سێهەم ٣٥ میلیۆن تمەنە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم هاووڵاتییە دوو جار لە ناوەندە دەرمانییەکانی تەورێز و تاران نەشتەرگەریی چاوی بۆ کراوە بەڵام هەتا ئێستاش بینایی چاوی ڕاستی نەگەڕاوەتەوە.

دانیال محەممەدپوور بۆ جاری دووەم لە ناوەندی پسپۆڕیی نیکانی تاران نەشتەرگەریی بۆ کراوە و لە ڕێکەوتی ٢١ی بەفرانباری ١٤٠١، پاش چاکبوونەوەی ڕێژەیی لە نەخۆشخانە مەرەخەس کراوە.

دانیال محەممەدپوور لەدایکبووی ١٠ی ڕێبەندانی ١٣٨٤ لە مەهابادە.