کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە حکوومەتییەکان لە سنووری نەوسوود بریندار کرا

09:49 - 15 رەشەمه 2722

ڕۆژی شەممە، ١٣ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "جەعفەر فاتحی"، تەمەن ٤٥ ساڵ، خەڵکی گوندی "کەرجۆ"ی شاری سنە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار کرا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەم کۆڵبەرە کوردە کردووە.

ئەم کۆڵبەرە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی کەوسەری سنە کراوە.

جەعفەر فاتحی خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە.