سنە؛ بانگهێشتی مامۆستایەکی ئایینیی کورد بۆ دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت

10:42 - 13 رەشەمه 2722

مامۆستا حوسێن عەلیمورادی، پێشنوێژی مزگەوتی "ئیبراهیم خەلیلوڵڵا"ی سنە و بەرپرسی قوتابخانەی زانستی دینی "ئیبراهیم خەلیلوڵڵا"، بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان کرا.

ئەم مامۆستا ئایینییە بەپێی بانگهیشتنامەیەک کە بە دەستی گەیشتووە بەمەبەستی ئاخرین بەرگری لە خۆی، دەبێ خۆی بە دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان بناسێنێ.

تاکوو ئێستا سەبارەت بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی مامۆستا حوسێن عەلیمورادی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

هەر لەم پێوەندییەدا، مامۆستا محەممەد سەیف پەنایی، پێشنوێژی هەینیی گوندی "قادرمەرز" و مامۆستا شاهۆ فەتحی، پێشنوێژی گوندی "سەراو"، سەر بە شاری دێولان بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان کران.