محەممەدعوبەید حەقیقیان بە دانانی بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کرا

20:25 - 12 رەشەمه 2722

ڕۆژی شەممە، ٦ی ڕەشەمە، محەممەدعوبەید حەقیقیان، فەرمانبەری پێشووی دادگوستەریی سنە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بەشێوەی کاتی تا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کراوە.

ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە و پاش کۆتاییهاتنی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەیەکی ئەمنیەتییەوە بۆ زیندانی سنە ڕاگویزراوە.

ئەم هاووڵاتییە لە لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی سنە بە "پڕوپاگەندە دژی نیزام"، "بێڕێزی بە پیرۆزییەکان و ڕێبەر" و "هاندانی خەڵک بۆ بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکان" تۆمەتبار کراوە.

ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی ڕێبەندان، محەممەدعوبەید حەقیقیان بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.