لەسێدارەدرانی زیندانییەکی خەڵکی هەرسین لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان

20:15 - 12 رەشەمه 2722

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕەشەمە، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "محەممەد دوستی نژاد"، تەمەن ٢٩ ساڵ، خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا.

ئەم زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە "ماددەی هۆشبەر"، دەسبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە ئێعدام مەحکووم کرا.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم هاووڵاتییە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان یان میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.

هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ٩ی ڕەشەمە حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "کەیۆمەرس سادق‌پوور"، خەڵکی شاری کرێند کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە "ماددەی هۆشبەر" بە ئێعدام مەحکووم کرابوو لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان جێبەجێ کرا.