دوو مامۆستای ئایینیی کورد بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان کران

10:23 - 10 رەشەمه 2722

مامۆستا محەممەد سەیف‌پەناهی پێشنوێژی گوندی "قادرمەرز" و مامۆستا شاهۆ فەتحی، پێشنوێژی گوندی "سەراو"ی شاری دێولان، بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لە شاری هەمەدان کران.

ئەو دوو مامۆستا کوردە پاش وەرگرتنی ئەو بانگهێشتنامەیە، دەبێت لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا، خۆیان بە دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان، بناسێنن.

هەتا ئێستا لە تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو دوو مامۆستا کوردە زانیارییەکی ئەوتۆ بەدەست نەهاتووە.

وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: مامۆستا محەممەد سەیف‌پەناهی و مامۆستا شاهۆ فەتحی