بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ ٦ کۆڵبەر بریندار بوون

10:36 - 7 رەشەمه 2722

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی ڕەشەمە، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە جاددەی جوانڕۆ - پاوە، (شوانکارە)، ٦ کۆڵبەر بەسەختی بریندار بوون کە باری تەندروستیی دوو کەسیان نالەبار ڕاگەیەندراوە.

سەرچاوەی ئاگاداری کوردپا شوناسی ئەو کۆڵبەرانەی بە ناوەکانی "مێرساد دەرویشی، زەکەریا ئەحمەدی، سەلاح ڕەحمانی، ماکوان، وەهاب، زەکەریا محەمەدی"، ڕاگەیاندووە.

هەروەها بەپێی زانیاریی سەرچاوە خۆجێیەکان ئەو ٦ کۆڵبەرە خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانین و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراون.

لەو پەیوەندییەدا، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سامان یەعقووبی" کوڕی سالار خەڵکی گوندی "سەرخەبان" سەر بە شاری جوانڕۆ، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە جاددەی "شوانکارە" گیانی لەدەست دا و و چوار کۆڵبەری دیکە بەسەختی بریندار بوون.