سنە؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ئارام ئازادە

20:05 - 6 رەشەمه 2722

پاش تێپەڕبوونی یەک مانگ بەسەر دەسبەسەرکرانی ئارام ئازادە، کوڕی ڕەزا، هاووڵاتیی خەڵکی سنە، تاکوو ئێستا چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە ناڕوونە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگار، ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئارام ئازادە لە چارەنووسی ناوبراو، هێزە ئەمنیەتییەکان لە پێدانی وڵامی ڕوون لەمبارەوە خۆیان دەبوێرن.

ئەم هاووڵاتییە کوردە مانگێک پێش ئێستا بە بێ بەڵگەی یاسایی لە یەکێک لە شەقامەکانی سنەدا دەسبەسەر کرا و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانگەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنیەتییەکانی ئەم شارە کرا.

ئارام ئازادە تەمەنی ٢٦ ساڵە.