نەغەدە؛ چالاکێکی مەدەنی بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کرا

11:02 - 6 رەشەمه 2722

ڕۆژی سێشەممە ٢ی ڕەشەمە، تەها ڕەسووڵیان، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری پیرانشار، بە دانانی بارمتەی ٥ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی، لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە گرتنی پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.

تەها ڕەسووڵیان پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەیەکی ئەمنییەتییەوە بۆ زیندانی نەغەدە، ڕاگوێزرابوو.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانبار، ئەو هاووڵاتییە کوردە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو چالاکە مەدەنییە کوردەیان بە "ئەندامەتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان" تۆمەتبار کردبوو.