سنە؛ مورتزا محەممەدی بە "تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی" تۆمەتبار کرا

10:55 - 6 رەشەمه 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەک بە ناوی "مورتزا محەممەدی" لە لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی سنە، بە "تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی" تۆمەتبار کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی ئەو هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ٢٧ی ڕەشەمە، لە دادگای ئینقلابی سنە، بەڕێوە دەچێت.

مورتزا محەممەدی، ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕەشەمە بە تۆمەتی "بەشداری لە ناڕەزایەتییەکان" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە، لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی ڕێبەندانیش، سیروان محەممەدی برای ئەو هاووڵاتییە کوردە بەبێ بەڵگەی یاسایی، بۆ دووهەمین جار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.