هاووڵاتییەک لە زیندانی ئیلام لە سێدارە درا

10:50 - 6 رەشەمه 2722

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕەشەمە، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "محەممەدڕەسووڵ چولەکی" خەڵکی شاری ئەیوانغەرب لە زیندانی ئیلام، جێبەجێ کرا.

ئەو زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ٢ی ڕەشەمە، حوکمی لەسێدارەدرانی دوو زیندانی بە ناوەکانی "وەحید بەیزایی" و "ئەمیرعەلی بایرەمی" لە زیندانی ورمێ، جێبەجێ کرا بوو.