دۆسییەی حەمید نیکخا داخرا

16:16 - 5 رەشەمه 2722

لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی شاری تاران دۆسییەی حەمید نیکخا، هونەرمەند و گرافیستی ناسراوی کوردی خەڵکی مەریوان  داخراو ڕاگەیاند.

ئەو گرافیستە ناسراوەی کورد لە لاپەڕەی تویتێری خۆیدا، ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردووەتەوە.

کۆبوونەوەی دادگاییکردنی حەمید نیکخا، لە ڕێکەوتی ٢ی ڕێبەندان بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" لە لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران، بەڕێوە چووبوو.

حەمید نیکخا، ڕێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەر، لە شاری تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕۆژی دووشەممە ١٤ی سەرماوەز، بە دانانی بارمتە لە زیندانی فەشافوویە ئازاد کرابوو.