ئیلام؛ هاووڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا
10:14 - 4 رەشەمه 2722
ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەک بە ناوی "عەبدولحوسێن قەدیمی" خەڵکی گوندی "کەلکەلی سەرەوە"ی سەر بە شاری چرداوڵ سەر بە پارێزگای ئیلام، بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا.
ئەو هاووڵاتییە لە ناوچەی سنووری "میمک" سەر بە شاری ئیلام، تووشی ئەو ڕووداوە بووە.
بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری مافی مرۆیی کوردپا، لە سەرەتای ساڵی ١٣٩١ەوە هەتا ساڵی ١٤٠٠، سەرجەم ٤٠٢ کەس لە خەڵکی سێڤیل بەهۆی تەقینەوەی مین و کەرەستە تەقەمەنییەکان، بووەنەتە قوربانی. (١٠٣ کوژراو و ٢٩٩ بریندار).