زیندانی نەغەدە؛ دوو هاووڵاتی بە دانانی بارمتە ئازاد کران

16:32 - 13 رێبەندان 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی ڕێبەندان، حاسڵ قەدوو و عەبدولڕەحمان محەممەدی ئەرشەد، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار، بە دانانی بارمتە لە زیندانی نەغەدە ئازاد کران.

ئەو دوو هاووڵاتییە هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەیان ئازاد کراون.

ئەو دوو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا، لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەری کراون.

ئەو دوو هاووڵاتییە بەهۆی بەشداری و پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون و بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ، ڕاگو‌ێزرابوون.

ئەو دوو هاووڵاتییە پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەیان بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرابوون.

وێنە: حاسڵ قەدوو