سێ هاووڵاتی لە شاری بۆکان دەسبەسەر کران

17:23 - 3 رەشەمه 2722

ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕەشەمە، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی محەممەد فەرەجی تەمەن ٢٠ ساڵ کوڕی حەمزە، ئەفشین ڕەسووڵی تەمەن ٢٧ ساڵ و ڕەزا محەممەدڕەزا تەمەن ٢٠ ساڵ کوڕی کەرەم خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

ئەو سێ لاوە کوردە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

محەممەد فەرەجی ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٤ی بەفرانباریش، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی‌ وەپاڵدراو دژی ئەو سێ هاووڵاتییە، زانیارییەک دەست نەکەوتووە.

وێنە: محەممەد فەرەجی، ئەفشین ڕەسووڵی و محەممەد محەممەدڕەزا