هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە لە زیندانی سنە لە سێدارە درا

10:57 - 3 رەشەمه 2722

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕەشەمە، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "موسلێم مورادی" کوڕی خوسرەو خەڵکی شاری دیواندەرە، لە زیندانی سنە جێبەجێ کرا.

ئەو زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە ئێعدام مەحکووم  کرابوو.

هەتا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو زیندانییە لەلایەن سەرچاوە فەرمییەکان و میدیا ناوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.

لەو پەیوەندییەدا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢ی ڕەشەمە، حوکمی لەسێدارەدانی سێ زیندانی بە ناوەکانی "سەعدوڵڵا فرخی جرمی"، "وەحید بەیزایی" و "ئەمیرعەلی بایرەمی" لە زیندانی ورمی، جیبەجێ کرا.