حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک لە زیندانی ورمێ جێبەجێ کرا

15:50 - 2 رەشەمه 2722

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی ڕەشەمە، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "سەعدوڵڵا فەڕۆخی جێرمێ" خەڵکی ورمێ، لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە، جێبەجێ کرا.

ئەو زیندانییە ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی ڕێبەندان، بۆ جیبەجێکردنی حوکمەکەی، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمی، کرابوو.

ئەو زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە ئێعدام، مەحکووم کرابوو.

هەتا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو زیندانییە لەلایەن سەرچاوە فەرمییەکان و میدیا ناوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.