نەغەدە؛ محەممەد محەممەدی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

17:35 - 1 رەشەمه 2722

ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕەشەمە، محەممەد محەممەدی (شێخاڵی)، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "شیناوێ"ی پیرانشار، بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد تەمەنی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی نەغەدە، ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە گرتنی پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، بێبەری کرابوو.

ڕۆژی یەکشەممە ٨ی خەزەڵوەر، محەممەد محەممەدی بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئەمنییەتیی ورمێ کرابوو و پاش دوو مانگ لێپرسینەوە بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.