نەغەدە؛ مامۆستایەکی کورد بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کرا

17:15 - 1 رەشەمه 2722

ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕەشەمە، مامۆستا عەلی پوورمەند، پێشنوێژی مزگەوتی سەید عەبدوڵڵا کەماڵیی نەغەدە، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرا و لێپرسینەوەی لێ کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو مامۆستا کوردە بەهۆی ڕخنەگرتن لە حکوومەت و پشتیوانی لە خۆپیشاندەران، بانگهشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی نەغەدە، کرا.

مامۆستا عەلی پوورمەند پاش دوو کاتژمێر لێپرسینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی نەغەدە، ئازاد کرابوو.