وەرزشوانێکی کامێرانی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

11:34 - 13 رێبەندان 2722

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی ڕێبەندان، حەیدەر ئیبراهیمی، وەرزشوان و دەرگاوانی سالۆنی کوشتیی کامێران، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

ئەو وەرزشوانە کوردە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، بێبەری کرابوو.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانبار، حەیدەر ئیبراهیمی، بەهۆی بەشداری لە خۆپیشاندانەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

پاش گوشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ئەو وەرزشوانە کوردە، ناوبراو لە خانەی کوشتیی کامێران دەر کراوە و پاش دەرکرانی ئەو وەرزشوانە کوردە، لە ڕێکەوتی ١٨ی بەفرانبار، ئەندامانی هەیئەتی کوشتیی کامێران لە نامەیەکدا، بۆ سەرۆکایەتیی ئیدارەی وەرزش و لاوانی ئەو شارە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی لە دەرکردنی حەیدەر ئیبراهیمی، دەست‌لەکارکێشانەوە و هاوکاری نەکردنیان لەگەڵ ئەو ئیدارەیە ڕاگەیاند.