مەریوان؛ ئازاد خانچەزەر، چالاکی کرێکاری و کۆمەڵایەتی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

17:10 - 1 رەشەمه 2722

ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕەشەمە، ئازاد خانچەزەر، چالاکی کرێکاری و کۆمەڵایەتی بە دانانی بارمتە لە زیندانی مەریوان ئازاد کرا.

ئەو چالاکە کرێکارییە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی، لە زیندانی مەریوان ئازاد کراوە.

ئازاد خانچەزەر، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان بۆ زیندانی ئەو شارە، ڕاگوێزرابوو.

ئەو چالاکە کرێکارییە ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی سەرماوەز، بەبێ بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەی خۆیدا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە مافی دەسپێڕاگەیشتن بە خەدەماتی دەرمانی بێبەری کرابوو.

هەتا ئێستا لە تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.