نەوسوود؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکان

11:46 - 1 رەشەمه 2722

ئێوارەی ڕۆژی ٣٠ی ڕێبەندان، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "شۆڕش" و "یادگار" خەڵکی مەریوان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود، بریندار کران.

ئەو دوو کۆڵبەرە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە، تەقەیان لێ کرابوو.

هەروەها، ئێوارەی یەکشەممە ٣٠ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سامان یەعقووبی" کوڕی سالار خەڵکی گوندی "سەرخەبان" سەر بە شاری جوانڕۆ، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە جاددەی "شوانکارە" گیانی لەدەست دا و و چوار کەسی دیکە برینداربوون کە دۆخی تەندروستیی "کەسرا حوسێنی" خەڵکی گوندی "بێوەند" و دانیشتووی شاری جوانڕۆ و "پژمان محەممەدی" خەڵکی گوندی "زێران" دانیشتووی جوانڕۆ، نالەبار ڕاگەیەندراوە و لە بەشی (ICU)ی نەخۆشخانەی جوانڕۆ، خەوێندراون.