دادگوستەریی شاری سەقز کوژرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەی لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە پشتڕاست کردەوە

11:41 - 1 رەشەمه 2722

 بەرپرسی دادگوستەریی شاری سەقز بە ئاماژەکردن بە کوژرانی "موختار فەتحی" بە تەقەی نایاسایی هێزە ئینتزامییەکان، باسی لە تەمێ‌کردنی ئەو مەئموورەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی کرد.

سەید حوسێن حوسێنی، لەو بارەیەوە دەڵێت: پاش ئەو ڕووداوە، بنەماڵەی فەتحی سکاڵای خۆیان لەسەر ئەو مەئموورەی هێزە ئینتزامییەکان تۆمار کردووە و دۆسییەی قەزایی لە لقی لێپرسینەوەی دادسەرای سەقز تۆمار کراوە و ئەو مەئموورە دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندان کراوە.

ڕۆژی شەممە ٢٩ی ڕێبەندان، تەقەکردنی نایاسایی مەئموورانی هێزە ئینتزامییەکان لە شاری سەقز، بووە هۆی کوژرانی هاووڵاتییەک بە ناوی "موختار فەتحی" کوڕی عەبدوڵڵا.

 ئەو هاووڵاتییە بەهۆی بەرکەوتنی گوللـە لەسەری گیانی لەدەست داوە.

موختار فەتحی خێزاندار بووە و خێزانی دووگیان بووە.