جوانڕۆ؛ کوژران و برینداربوونی چەند کۆڵبەر بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ

11:39 - 1 رەشەمه 2722

ئێوارەی یەکشەممە ٣٠ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سامان یەعقووبی" کوڕی سالار خەڵکی گوندی "سەرخەبان" سەر بە شاری جوانڕۆ، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە جاددەی "شوانکارە" گیانی لەدەست دا.

لەو ڕووداوەدا چوار کەسی دیکە برینداربوون کە دۆخی تەندروستیی "کەسرا حوسێنی" خەڵکی گوندی "بێوەند" و دانیشتووی شاری جوانڕۆ و "پژمان محەممەدی" خەڵکی گوندی "زێران" دانیشتووی جوانڕۆ، نالەبار ڕاگەیەندراوە و لە بەشی (ICU)ی نەخۆشخانەی جوانڕۆ، خەوێندراون.

تەرمی سامان یەعقووبی ڕەوانەی نەخۆشخانەی جوانڕۆ کراوە.

وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: سامان یەعقووبی، پژمان محەممەدی و کەسرا حوسێنی