سەقز؛ تەقەی نایاسایی مەئموورانی هێزی ئینتزامی گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەکی لێ کەوتەوە

10:54 - 30 رێبەندان 2722

ڕۆژی شەممە ٢٩ی ڕێبەندان، تەقەکردنی نایاسایی مەئموورانی هێزە ئینتزامییەکان لە شاری سەقز، بووە هۆی کوژرانی هاووڵاتییەک بە ناوی "موختار فەتحی" کوڕی عەبدوڵڵا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەئموورانی هێزە ئینتزامییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو ئەو هاووڵاتییە سەقزیەیان داوەتە بەر گوللـە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: ئەو هاووڵاتییە بەهۆی بەرکەوتنی گوللـە لە سەری گیانی لەدەست داوە.

موختار فەتحی خێزاندار بووە و خێزانی دووگیان بووە.

هەتا ئێستا لە هۆکاری تەقەکردنی هێزە ئەمنییەتییەکان لەو هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.