دێهلۆڕان؛ هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

19:33 - 29 رێبەندان 2722

ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەک بە ناوی "حوسێن باپیروەند" تەمەن ٣٧ ساڵ، خەڵکی شاری دێهلۆڕان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.

بە هەژمارکردنی دەسبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە کوردەوە، لە ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندانەوە هەتا ئێستا، شەش هاووڵاتی لە شاری دێهلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی حوسێن باپیروەند زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.