عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزرا
10:55 - 29 رێبەندان 2722
عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری بۆ لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقزەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، ڕاگوێزراوە.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی ڕێبەندان، بنەماڵەی ئەو چالاکە کرێکارییە بۆ بەدواداچوون لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو، سەردانی لقی ٣ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی سەقزیان کردبوو، کە ئەو ناوەندە سەرەڕای پشتڕاستکردنەوەی دەسبەسەریی ئەو چالاکە کرێکارییە، بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندبوو، کە عوسمان ئیسماعیلی بۆ درێژەی قۆناغی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقزەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، ڕاگوێزراوە.
ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی ڕێبەندان، عوسمان ئیسماعیلی بەبێ بەڵگەی یاسایی لە شەقامی "شوهەدا"ی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.