ژنێک و سێ پیاو لە شاری دێهلۆڕان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

10:50 - 29 رێبەندان 2722

ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، هێزە ئەمنییەتییەکان لە شاری دێهلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام، ژنێک و سێ پیاویان بە هۆکاری نادیار دەسبەسەر کرد.

سەرچاوەی ئاگاداری کوردپا شوناسی ئەو چوار هاووڵاتییەی بە ناوەکانی "عەزیم یادگاری" تەمەن ٤٣ ساڵ، "سەفوورا مەلەکی"، "فەرشاد ئائینی" تەمەن ٢٩ ساڵ و "سەعدوڵڵا ئائینی" تەمەن ٢٤ ساڵ، خەڵکی شاری دێهلۆڕان، ڕاگەیاندووە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها ڕایگەیاند: عەزیم یادگاری و سەفوورا مەلەکی هاوژینن و فەرشاد ئائینی و سەعدوڵڵا ئائینیش بران.

سەرچاوەی ئاگاداری کوردپا ئەوەشی خستەڕوو: ئەو چوار هاووڵاتییە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

عەزیم یادگاری خاوەنکاری بیناسازییە.