حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک لە زیندانی ورمێ جێبەجێ کرا

10:46 - 29 رێبەندان 2722

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "نجومی مورادی" کوڕی فەتاح خەڵکی گوندی "هەرکیان" سەر بە شاری سەڵماس، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.

ئەو زیندانییە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ، کرابوو.

ئەو زیندانییە سێ ساڵ پێش بەتۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدان مەحکووم کرابوو.

هەتا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو زیندانییە لەلایەن میدیا فەرمییەکانی ناوخۆی ئێرانەوە، ڕانەگەیەندراوە.