بۆکان؛ دوو برا بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کران

16:27 - 28 رێبەندان 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "عەلی گوڵمحەممەدی و وەلی گوڵمحەممەدی" خەڵکی شاری بۆکان، هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کران.

ئەو دوو هاووڵاتییە پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەیان لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی بۆکان، بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرابوون و لەو ماوەیەدا، لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و گرتنی پارێزەر، بێبەری کرابوون.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی بەفرانبار، ئەو دوو برایە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، زانیارییەک دەست نەکەوتووە.

وێنە: وەلی و عەلی گوڵمحەممەدی