سنە؛ مەلاساحێب ئەحمەدی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

16:23 - 28 رێبەندان 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، مەلاساحێب ئەحمەدی کە لە فەقێکانی مامۆستا ئیبراهیم کەریمی نەنەڵە، لە حوجرەی دینیی مزگەوتی گوندی نەنەڵەی سنەیە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی سنە، ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە گرتنی پارێزەر بێبەری کراوە و پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزراوە.

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٩ی بەفرانبار، مەلاساحێب ئەحمەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ناوبراو، زانیارییەک دەست نەکەوتووە.