نەوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان

16:21 - 28 رێبەندان 2722

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "نێعمەت عەزیزی" تەمەن ٤٥ ساڵ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود، بریندار کرا.

هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردبوو.

ئەو کۆڵبەرە لەو ڕووداوەدا لاقی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراوە.