سنە؛ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد

16:19 - 28 رێبەندان 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جەلال مازووجی" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و لە چارەنووسی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە بەبێ بەڵگەی یاسایی لە خاڵی پشکنینی "فەیزاوا" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها ڕایگەیاند: هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی جەلال مازووجی، بێ‌ئاکام بووە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە، زانیارییەک دەست نەکەوتووە.