مەلایوونس نەوخا بە دانانی بارمتە لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا

16:08 - 28 رێبەندان 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، مامۆستا یوونس نەوخا، لە مامۆستایانی زانستی دینیی سەلاحەدینی ئەیووبیی شاری پیرانشار، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی لە زیندانی ورمێ، ئازاد کرا.

ئەو مامۆستا کوردە پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو و لەو ماوەیەدا، لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و گرتنی پارێزەر، بێبەری کرابوو.

ئەو مامۆستا کوردە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە ئازار و ئەشکەنجە درابوو.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٤ی ڕێبەندان، مامۆستا یوونس نەوخا لە جاددەی پەسوێ - پیرانشار، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی بەفرانبار، ئەو مامۆستا کوردە، لەلایەن لقی ٦ی دادگای تایبەت بە ڕۆحانییەتی تەورێز بە سەرۆکایەتیی دادوەر "عەلی ئەسغەر هوشیار" بە زیندان و لێوەرگرتنەوەی جلوبەرگی مامۆستایەتی مەحکووم کرا.