شنۆ؛ دوو هاووڵاتیی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کران

11:52 - 27 رێبەندان 2722

ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، شیروان خزری و ئەیووب میرزایی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "بێمزۆرتێ"ی شنۆ، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کران.

ئەو دوو هاووڵاتییە هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ١ میلیارد و ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەیان لە زیندانی شنۆ، ئازاد کراون.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی هەینی ٢٠ی خەزەڵوەر، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ، کرابوون.

ئەو دوو هاووڵاتییە پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەیان بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزران و لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا، لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان، بێبەری کرابوون.

شیروان خزری، پەرستاری نەخۆشخانەی شنۆیە.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو دوو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.